لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە 3 هەزار گوڵ لە چەند شوێنێكی شاری هەولێر چێنراوە

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / هەر وەك چۆن لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵ بەسەر پەرشتی بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بەهەزاران گوڵی بەهارە لە چەند شوێن و باخچەیەكی شاری هەولێر چێنران و لەم وەرزەش بەرێوەبەرایەتی ناوبراو سەرقاڵی چاندنی گوڵی ئەم وەرزەیەو تەنها لە چەند رۆژێكی رابردوودا زیاتر لە 3 هەزار گوڵی جۆراوجۆر چاندووە.
بەپێی راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر كە كۆپیەكی دەست kdp.infoكەوتووە تیایدا ئاماژە دراوە بە ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتیەكە (3500) گوڵی جۆراوجۆر لە هەندێ پارك و باخچەو چاندووە بۆ ئەوەی سیمایەكی جوان ببەخشێ و شوێنە گشتیەكانی شار بە گوڵ دابپۆشرێت.
لەراگەیەنراوەكە ئاماژە دراوە بە ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر ئێستە لەو هەڵمەتی گوڵ چاندنە بەردەوامە و بڕیارە ژمارەیەكی زیاتر گوڵ لە پارك و باخچەو شوێنە گشتیەكان بچێنرێت.




