شەڕ لەنێوان چەکدارانی یەپەگە و رژێمی سوریا دروست بوو

سوریا - KDP.info / له‌شارى حه‌سه‌که لایه‌نگرانى رژێمى سوریا هێرشى خالێکی پشکنینی یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل یەپەگەیان کرد و له ئه‌نجامدا شه‌ڕو پێکدادان هاته ئاراوه و 5 چەکدار کوژران. بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنها کەنزیک لە چەکدارانی یەپەگە،بڵاویکردەوە: کە گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ربه هێزه‌کانى رژێمى به‌عسى سوریا له‌نزیک خالێکی پشکنینی هێزى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل یەپەگە ئۆتۆمبێلێکیان ته‌قاندۆته‌وه و پاشانیش بۆمێکى ده‌ستیان هاوێشتۆته بازگه‌ى هێزه‌کانى یەپەگە و دواتر یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل یەپەگەش وه‌ڵامى هێرشکارانی سەر بە بشار ئەسەد داوه‌ته‌وه و لەدەرنجامی ئەو پێکدادانەدا پێنج چەکداری سەر بە رژێمی سوریا کوژراون، هەواڵەکە ئاماژەی داوە کە پێکدادانەکە دوای نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەممە روویداوە و تا ئێستاش شه‌ڕو پێکدادانەکە درێژەی هەیە .




