٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەرۆژی جیهانی پەرستاران مژدەی دڵخۆشكەر درا بە پەرستارانی هەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی جیهانی پەرستارانی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان چەندین رێورەسم سازكرا لە پایتەختی هەرێمی كوردستان رێورەسمێكی شایستە سازكرا و لەمیانەدا مژدەی دڵخۆشكەری پێشكەش پەرستارانی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان كرا.
سەمیرە عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ kdp.info گوتی: بەبۆنەی رۆژی جیهانی پەرستاران ئەمرۆ لە شاری هەولێر رێورەسمێكی شایستە سازكرا من وەكو نوێنەری پەرلەمانی كوردستان لەو رێورەسمە ئامادەبووم بەپێویستمزانی لەو رۆژەدا مژدەیەك بدەمە سەرجەم پەرستارانی هەرێمی كوردستان ئەویش بریتیە لە رەزامەندی دەستەی وەبەرهێنان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ سەرجەم پەرستارانی هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، هەروەها هەر ئەمڕۆ ئەوەمان راگەیاند كە لەئایندەیەكی نزیكدا چەند خولێكی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ كارمەندانی تەندروستی و پەرستاران دەكرێتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار