٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.ئەحمەد وەرتی: پێداچونەوە بە پڕۆژە یاسای مافی بەدەستھێنانی زانیاری کراوە و لەکۆبوونەوەکانی داھاتوو دەخرێتە بەرنامەی کارەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی لیستی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان بەkdp.info راگەیاند:چاوەڕوان دەکرێت لەکۆبوونەوەکانی داھاتووی پەرلەمان پڕۆژە یاسای مافی بەدەستھێنانی زانیاری بخرێتە بەرنامەی کارەوە، چونکە لیژنەیەکی ھاوبەشی بۆ پێکھێنراوە لە لیژنە پەیوەندیدارەکان .

د.ئەحمەد وەرتی گوتیشی: پێشتر گفتوگۆ لەسەر چەند مادەیەکی ئەم پڕۆژە یاسایە کرابوو، بەڵام بەھۆی ھەبوونی مشتومر دواخرابوو، چونکە لە دەرەوەی پەرلەمان ھەندێک رەخنە ھەبوو لەلایەن نوسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووسانەوە.

وەرتی ئاماژەی بەوەشکر، ئەو رەخنە و تێبینیانەی لە سەر ئەم پڕۆژە یاسایە ھەبوو پێداچوونەوەی بۆ کراوە لە لایەن ئەو لیژنەی بۆی پێکھاتووە و راپۆرتێکی ھاوبەشیان لەم بارەیەوە ئامادە کردووە و چاوەروان دەکرێت لە کۆبوونەوەکانی داھاتوو بخرێتە بەرنامەی کارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار