له‌هه‌شت ساڵی رابردودا زیاتر له 1700مزگه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991وه تا ئێستة زیاتر له 3000 مزگه‌وت له كوردستان دروستكراوه ، كه 1700 له‌و مزگه‌وتانه له هه‌شت ساڵی رابردوو دروستكراون و كه‌سایه‌تییه ده‌وڵه‌مه‌ند و خێرخوازه‌كانی كوردستانیش به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م مزگه‌وتانه‌یان دروستكردووه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین ئامار له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئێستة 4782 مزگه‌وت له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه 1950 له سنوری پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیانه و 1800 له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و 1025 له سنوری پارێزگای دهۆكه.
سه‌باره‌ت به‌كه‌نیسه‌ی مه‌سیحییه‌كانی كوردستان مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف گوتی: ئێستة 96 كه‌نیسه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له‌دوای ساڵی 1991وه تا ئێستة 13كه‌نیسه له هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه كه زۆربه‌یان له سنوری هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر بووه




