نوێنه‌رێكی كورد: ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی واژووی متمانه سه‌ندنه‌وه‌ی نه‌كردووه به هه‌ڵەداچووە و پێویستە هۆكاری واژوونەكردنەكەشی روون بكاتەوە

لەبارەی پرسی واژووكردنی ئەندامانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان سەبارەت بە سەندنەوەی متمانە لە نوری مالكی سەرۆك وەزیران عێراق
سه‌عید حۆشناو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی كه له ناو ئه‌و لیسته‌داین, پابه‌ندین به به‌رنامه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی, چونكە هیچ یه‌كێك له ئێمه سه‌ربه‌خۆ نەهاتوینەتە ناو ئه‌و لیسته, ئێمە له رێگه‌ی حزبه‌وه ده‌نگی پێویستمان به‌ده‌ستهێناوه.
ناوبراوە بۆ ئاژانسی هەوالی پەێامنێر پرسیارێكی ئاراستەی هەمووان كردووە و دەپرسێت ئایا مانه‌وه‌ی مالكی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا هه‌یه‌تی باشە؟ هیوادارم سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی كوردستانی واژوویان له بڕیاری سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه كردبێت, پێم وایه, ئه‌وانه‌ی واژوویان نه‌كردووه به هه‌ڵه چوونه, چونكه هیچ كاتێك بیر له به‌رژه‌وه‌ندی كورد ناكه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له كورستان هه‌یه تێكی بده‌ن.
حۆشناو وتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك واژوو له‌سه‌ر متمانه سه‌ندنه‌وه نه‌كات ده‌بێت هۆكاره‌كان دیاری بكات, من واژووم كردووه هۆكاره‌كه‌یم دیاریكردووه چونكه نامه‌وێ كه‌سێك له عێراق خاوه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌یه بێت.




