٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسێن نەرمۆ: لیژنەکانی نێوان هاوپەیمانی نیشتمانی و کوردستانی لەماوەی 10 رۆژی داهاتوو دەست بەکار دەبن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق سەربە هاوپەیمانی کوردستان حوسین حەسەن نەرمۆ رایگەیاند لیژنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هاوپەیمانی نیشتمانی و هاوپەیمانی کوردستانی لەماوەی دە رۆژی داهاتوو دەست بەکارەکانی دەکات لەپێناو جێبەجێکردنی ئەو حەوت خاڵەی رێکەوتنی لەبارەیەوە کراوە.

هەروەها نەرمۆ بۆ ئاژانسی ئەخباریە روونیکردەوە رێکەوتنەکە لەئاستێکی باڵای بەرپرسیاریەتیبوو لە نێوان هاوپەیمانی نیشتمانی و هاوپەیمانی کوردستانی، بۆیە هەردوولا رێکەوتن لەسەر دروستکردنی لیژنەی تایبەت بۆ چاودێری کردنی ئەو خاڵانەی رێکەوتنی لەسەر کراوە، چونکە بەشێک لەخاڵەکان دەچنە واری جێبەجێکردن، بەڵام بەشێکی تریان پێویشتی بەلێکۆلینەوەو بەدواداچوون و دارشتنەوەی زیاتر هەیە.

شایەنی باسە شاندی هەردوولا رێکەوتوون لەسەر ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەکی تایبەت بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال و چەکی کیمیاوی و شەهیدانی راپەرین و گۆرە بەکۆمەڵەکان، هەروەها پێشکەشکردنی یارمەتی دارایی بۆ کۆچ و کۆچبەران لە هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار