عێراق : لە ماوەی 10ساڵی رابردوو 15هەزار کەس بێسەروشوێنن

عێراق- KDP.info / لەماوەی 10ساڵی رابردوودا 15هەزار کەس لە عێراق بەهۆی کردەوکانی تیرۆرییەوە،شوێن بزربوونە،تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە .وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق،ئاشکرای کرد: دوای رووخانی رژێمی پێشوی عێراق لە ساڵی 2003تا مانگی نیسانی 2013، (15) هه‌زار که‌سی عێراقی، به‌هۆی کرده‌وه توندوتیژییه‌کانه‌وه بێسه‌روشوێن بوونەو چارەنوسیان نادیارە .کامل ئه‌مین گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق لە لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئاشکرای کرد: کە ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی که به‌هۆی کرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌وه‌کانەوە بێسەروشوێن بوونە و ناویان لە لایەن وەزارەتی مافی مرۆڤەوە تۆمارکراوە،گه‌یشتۆته 15هه‌زار که‌س. روونیشی کرده‌وه که: "وه‌زاره‌ت داواکاری که‌سوکاری بێسه‌روشوێنه‌کانی تۆمار کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به دوایاندا بگه‌ڕێت.کامل ئه‌مین ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی: که دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت زانیاری وردی له لایه‌ن که‌سوکاری بێسه‌روشوێنکراوانه‌وه به ده‌ست گه‌یشتووه، نوسراوی فه‌رمی بۆ یه‌که‌ی دادی پزیشکی و هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری ناردووه تا به دوای ناوه ونبووە کان دا بگه‌ڕێن.




