تورکیا: رژێمی سوریا لە پشت ته‌قینه‌وه‌کانی رێحانلی بووە

تورکیا- KDP.info/ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئاشکرای کرد: کە ده‌زگای هه‌واڵگریی سوریا لەپشت تەقینەوەکانی رێحانڵی بووە کە بەهۆییەوە 43 هاووڵاتی تورکیا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، به‌شیر ئاتالای جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری تورکیا دوێنێ شه‌ممه له گه‌ڵ سه‌عدوڵڵا ئه‌رگین، وه‌زیری داد، موئه‌زێن ئۆغڵۆ، وه‌زیری ته‌ندروستی و موعه‌ممه‌ر گوله‌ر، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌یان له پارێزگای هاتای کرد. پاش به سه‌ر کردنه‌وه‌که جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان له باره‌ی کاره‌ساته‌که‌وه کراوه و به‌پێی به‌ڵگه‌کان ده‌رکه‌وتووه، کە ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیانه سه‌ر به گروپه‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگریی سوریان. بەشیر ئەتەڵای هەروەها رایگەیاند: به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژکراوه‌کان له سوریاوه ره‌وانه‌ی تورکیا نه‌کراوه، به‌ڵکو هه‌موو قۆناغه‌کانی ئاماده‌کردن و ته‌قاندنه‌وه له ناو خاکی تورکیا و به هه‌ماهه‌نگی و فه‌رمانی ده‌زگای هه‌واڵگریی سوریا ئه‌نجام دراوه. لای خۆشییەوە موعه‌ممه‌ر گوله‌ر، وه‌زیری ناوخۆ تورکیا ره‌تیکرده‌وه که رووداوه‌که پەیوه‌ندی به به‌رهه‌ڵستکاران و ئاواره‌کانی سوریاوه هەبێت. شاینەی باسە: ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنی شه‌ممه له رێحانلی بۆ 43 کوژراو و زیاتر له 92 بریندار به‌رز بووه‌وه .




