عەلاوی: لە یەكەم دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران متمانە لە مالیكی وەردەگیرێتەوە
__2012_06_10_h11m22s6__BS.jpg)
سەرۆكی لیستی ئەلعێراقییە دووپاتیكردەوە، ئەو ڕاگەیەندراوەی كە سەرۆك كۆماری عێراق بەرێز جەلال تالەبانی لەبارەی تەواونەبوونی ژمارەی ئیمزاكانی ئەو پەرلەمانتارانەی كە دەیانەوێت متمانە لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیران بسەننەوە، ناتەواوە و هەڵەی تێدایە و بڕیاریشە لە یەكەم دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەراندا متمانە لە مالیكی وەربگیرێتەوە.
ئەیادعەللاوی سەرۆكی لیستی ئەلعێراقیە سەبارەت بەو بڕگەیەی لە ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆك كۆماركە دەڵێ: 11 پەرلەمانتار ئیمزاكانیان كشاندۆتەوە، ئاشكرای كرد: ئەو مەسەلەیە هەڵەی تێدایە و ئێمە دڵنیاین كە ژمارەی پێویست لە دەنگی پەرلەمانتاران هەیە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە نوری مالیكی ، لە یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش كە بڕیارە لە 21ی ئەم مانگەدا ببەسترێت متمانە لەمالكی وەردەگیرێتەوە.
عەلاوی گوتیشی: ئێمە گەیشتووینەتە قەناعەتی تەواو كە 167 دەنگی مسۆگەری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانمان هەیە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لەمالكی و ڕەنگە لە دانیشتنی پەرلەماندا ئەو دەنگانە زیاتریش ببن.




