كەمال قڵێجدار ئوغڵۆ: جەهەپە بە هۆی چوار خاڵی سەرەكییەوە بەشداری لە قۆناغی چارەسەری ناكات
__2013_05_12_h11m1s9__GH.jpg)
ئەنقەرە-KDP.ifno / سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری ( جەهەپە) كەمال قڵێجدار ئوغڵۆ رۆژی هەینی لە ئەنقەڕە رایگەیاند كە بە هۆی چوار خاڵی سەرەكەوە جەهەپە ئامادە نییە كە بەشداری لە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بكات.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆڵی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكی جەهەپە كەمال قڵێجدار ئوغڵۆ ئاماژەی بە هۆكارەكانی بەشداری نەكردنی جەهەپە لە قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كردووە و گوتوویەتی: جەهەپە دەیەوێ پرسی كورد چارەسەر بكرێت بەڵام نە بەو شێوەیەك كە حكوومەتەكەی ئاكەپە دەیەوێ چارەسەری بكات.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە چوار هۆكاری سەرەكە بۆ بەشداری نەكردنی جەهەپە لەم قۆناغدا هەن كە بریتین لە بێ ئاگایی جەهەپە لە ناوەرۆكی قۆناغی چارەسەری و هەنگاوەكانی حكوومەتی توركیا، ئاشكرا نەكردنی ناوەرۆكی دانووستاندنەكانی نێوان ئاكەپە و ئوجەلان و نكۆڵی كردنی ئاكەپە لەم دانووستاندنانە، هەوڵدانی ئاكەپە بۆ بەخشینی مەشرووعییەت بە هەنگاوە نایاساییەكانی خۆی و دۆزینەوەی شەریكێك لە لایەن ئاكەپەوە بۆ ئەوەی كە ئاكەپە هۆكاری سەرنەكەوتنی خۆی و قۆناغەكە بخاتە ئەستۆی ئەو شەریكە.




