٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزارەتی دەرەوەی سوید هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی سویدی تا سەردانی ناوچە سنوورییەكانی نێوان توركیا و سوریا نەكەن

سەرچاوە: KDP.info

 سوید- /KDP-info  دوای ئەوەی دوێنێ شەممە لە شاری (ریحانلی) لە توركیا دوو تەقینەوەی بەهێز لە نزیك باڵەخانەی شارەوانی و نوسینگەی پۆست روویانداو 43 كوژراو و 140 برینداری لێكەوتەوە، وەزارەتی دەرەوەی سوید داوا لە هاووڵاتیانی سویدی دەكات خۆیان لە سەردانی نا پێویست لەو ناوچانە بە دوور بگرن.

لەبارەی ئەم  تەقینەوەیەوە دەگوترێت كە دوای ماوەیەكی زۆر ئەمە یەكەم تەقینەوەیە کە ئەم هەموو  قوربانییەی لێبکەوێتەوە لە توركیادا روو بدات، تا ئێستەش هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی لەو تەقینەوەیە نەخستۆتە ئەستۆی خۆی، بەڵام لە توركیادا زیاتر پەنجەی تۆمەت بۆ ئەو رێكخراوانە درێژدەكرێت كە پەیوەندی پتەویان بە دەوڵەتی سوریاوە هەیە.

جگە لەوەی ئەو تەقینەوەیە لە لایەن ئەمریكا بەتوندی ئیدانەكراو ناتۆش نارەزایی دەربڕی دژ بە هێرشێكی لەمجۆرە، کە دژی توركیای ئەندامی ناتۆ ئەنجام دراوە.  رۆژنامەی Aftonbladatی سویدی ئەوەی بڵاوكردەوە كە وەزارەتی دەرەوەی سوید ئەو ناوچە سنوریەی نێوان توركیا و سوریا كە 800 كیلۆمەترە بە ناوچەیەكی مەترسیدار دادەنێت و داوا لە هاووڵاتیانی سویدی دەكات لە پێناو سەلامەتی خۆیان سەردانی ئەو ناوچانە نەكەن .

هەواڵی پەیوەندیدار