ئەردۆغان : رەنگە مەبەستی تەقینەوەکان لە تورکیا، تێکدانی پرۆسەی ئاشتی بێت

توركیا - KDP.info / بەپێی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی شارۆچكه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته له نزیك سنوری سوریا گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 140 كه‌س ،
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی ریحانلی له پارێزگای هاتای له نزیك سنوری سوریا لانیكه‌م 40 كه‌س كوژراون و زیاتر له 100 كه‌سیش بریندار بوون و پێده‌چێت ژوماره‌ی قوربانیانیش زیدەتر بن.
لای خۆیه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: دوور نییه ئه‌و ته‌قینه‌وانه په‌یوه‌ندیان به دۆخی ناوخۆیی سوریا یان ئه‌و قۆناغه‌وه بێت كه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له توركیا ده‌ستی پێكردوه.
ئەردۆغان گووتیشی: ره‌نگه ئه‌و لایه‌نانه‌ی نایانە‌وێت ئه‌م قۆناغەی ئاشتی کە ئیستا لە توركیا دەستی پێکردووە سەرکەوێت، بۆیە کاریان بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە تەقینەوانە کردووە.




