٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کۆتای ئەم مانگە پاڵاوگەی بازیان ده‌كەوێتە کار

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ د.عەلی بەلۆ راوێژکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیار بوو لە سەره‌تای ئەم مانگە پاڵاوگەی بازیان لە شاری سلێمانی بکەوێتە کار، بەڵام بەھۆی فراوانکردنی دەکەوێتە کۆتایی ئەم مانگە.

د.عەلی بەلۆ گوتیشی: رەنگە لە 15ئەم مانگە وەک تاقیکردنەوە بکەوێتە کار، بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی لە کۆتای ئەم مانگە دەستبه‌کار دەکات.

بەلۆ روونیشیکرده‌وە، ئەم پاڵاوگەیە رۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک و200ھەزار لیتر بەنزین بەرھەم دێنێت، ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی لە کوردستان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە تایبەت نابێت بە سلێمانی، بەڵکو بۆ تەوای ھەرێمی کوردستان دەبێت ، وەکو پاڵاوگەی خەباتی سەر بەشاری ھەولێر، کە ئەویش رۆژانە ملیۆنێک و 250ھەزار لیتر بەنزین بەھەم دێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار