نزیکەی 24ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستانەوە سەفەری عومرەیان کردووە

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ھەتا ئێسته نزیکەی 24 ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستانەوە سەفەری عومرەیان کردووە و کۆی گشتی خەرجییەکانیان لە 3 ملیۆن دۆلار زیاتر بووە.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: پێشبینیش دەکەم ھەتا کۆتایی مانگی رەمەزان نزیکەی 60ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستانەوە سوننەتی عومرە بەجێ بگەیەنێت.
نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەتا مانگی رەمەزانیش نرخی سەفەری ھەر عومرەکارێک 950 دۆلار دەبێت و ئەو پارەیە تەنھا بۆ کرێی فرۆکە و گواستنەوە و شوێنی نیشتەجێبونە بۆ ماوەی 10 - 12 رۆژ.




