داوا لە پارلەمانەكانی ئیسرائیل،باشوری ئەفریقیا،ئێرلەندا و رواندا و حكومەتی باشوری سودان دەكرێت ئەنفال بە جینۆساید بناسن

لە ژێر ناوی هەرسێ رێكخراوی بواری پرسی ئەنفال(( Kurdocide Watch،Kurdistan without genocide،and Association of defending the victims and their families)) لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی سەرانسەری جیهانی بۆ ناساندنی تاوانی ئەنفال بە جینۆساید، نامە بۆ سەرجەم پەرلەمانەكانی جیهان و فراكسیۆنەكانی ناو ئەو پارلەمانانە دەنێردرێت، داوایان لێكراوە پرۆسەی ناساندنی تاوانی ئەنفال بە جینۆساید ببەنە ناو پەرلەمانەكانیانەوە و دەنگی پێبدەن .
لە دوای ناردنی نامە بۆ پارلەمانەكانی((ئەرمینیا، یۆنان، قوبرس، ئەڵمانیا، كەمبۆدیا، كەنەد، هۆڵەندا، تونس)) لە ماوەی رابردوودا، كە تا ئێستا هەردوو پارلەمانی هۆڵەنداو ئەڵمانیا بە فەرمی وەڵامیان داوەتەوە، لە دوا هەوڵدا هەینی 26-4-2013 نامە بۆ پارلەمانەكانی ئیسرائیل، رواند، باشوری ئەفریقیاو ئێرلەنداو حكومەتی باشووری سودان نێردرا بۆ ئەوەی ئەنفال بە جینۆساید بناسن، لە داهاتوو سەرجەم وڵاتانی جیهان دەگرێتەوە جگە لەو وڵاتانەی هەوڵی پێشتر هەیە لەم بوارە.
هەڵمەتەكە سەرەتا ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە تاوانی جینۆسایدیان تێدا ئەنجامدراوە، لە گەڵ نامەكەدا چەندین پەرتووك و بەڵگەنامەی گرنگ بە زمانی ئینگلیزی بۆ پارلەمانتارانی ئەو وڵاتانە نێردراوە.
نامەی ئاماژە پێدراو رێزدار و دڵسۆز و خۆبەخشی دۆزی جینۆساید و ئەنفال و توێژەر شاخەوان شۆرش ئامادەی كردووە .
بۆ پەیوەندیكردن :07503714620




