كێشه نه‌وتیه‌كانی نێوانیان هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکرێت

هه‌ولێر -KDP.info/سەرچاوەیەک لەوەزارەتی نەوت ئاشکرای کرد کە له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا كێشه‌كانی دۆسیه‌ی نه‌وت‌و غازی تاوتوێ بكه‌ن.
ئەو سەرچاوەیە لە سایتی ئەلئەخبارییە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد به‌م نزیكانه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق بكات.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد: سه‌ره‌ڕای باشتربوونی په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا‌و گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێك له باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غازه‌وه، به‌ڵام كێشه‌كان به ته‌واوی نه‌گه‌یشتوونه‌ته بن بەست.




