روسیا چەکی پێشکەوتوو ره‌وانه‌ی سوریا ده‌کات

روسیا - KDP.info / جەند رۆژنامه‌یەکی ئه‌مه‌ریکی ئاشکرایان کرد کە روسیا مووشه‌کی S300به سوریای فرۆشتووە، به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی ئیسرائیل.
دوو رۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی واڵ ستریت جۆرۆرناڵ و نیۆیۆرک تایمز بڵاویان کردەوە : که راپۆرته هه‌واڵگرییه‌کانی ئیسرائیل ئەوەیان خستۆتە روو: کە مۆسکۆ، به مەبەستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا، سیسته‌می S300به سوریای فرۆشتووە،
به گوێره‌ی هه‌واڵی هەردوو رۆژنامە ئەمریکییەکە موشەکی S300ی روسیا له ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوودا ده‌گاته سوریا و ئێستە کۆشکی سپی راپۆرته‌کانی ئیسرائیل له‌مباره‌وه تاوتوێ ده‌کات.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: کە ئه‌م وه‌جبه‌یه چوار سیسته‌می S300و شه‌ش سه‌کۆی مووشه‌ک هاوێژ و 144 مووشه‌ک له خۆ ده‌گرێت و توانایه‌کی تایبه‌ت ده‌به‌خشێته سوپای سوریا و پاره‌که‌شی له پێشدا دراوه.




