په‌رله‌مانتارێکی کوردی تورکیا به چوارده ساڵ زیندان سزا درا

دادگایه‌کی ئامه‌د(دیاربه‌کر)، سزای 14ساڵ و 7مانگی بۆ پارله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی شاری "وان"ی تورکیا "ئایسه‌ل توگلوک" بڕییه‌وه.
دادگایی "ئایسه‌ل توگلوک" هاوسه‌رۆکی "کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات"(KCD)، له دادگای چواری تاوانه قورسه‌کانی ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو. له‌م دادگایه، توگلوک به‌وه تۆمه‌تبار کراوه که "له ده به‌شی قسه‌کانیدا، پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ رێکخستن کردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی رێکخستن نییه، له‌سه‌ر ناوی ئه‌وه‌وه قسه‌ی کردووه." داواکاری گشتی له‌م دادگایه‌دا داوای کرد که ئه‌م په‌رله‌مانتاره به 83ساڵ سزا بدرێت، به‌ڵام دادگا قبووڵی نه‌کرد. هه‌رچه‌ند پارێزه‌ره‌کانی ئایسه‌ل توگلوک ناڕه‌زایی خۆیان نیشان دا و پێشکه‌ش به دادگایان کرد، به‌ڵام دادگا له سزای خۆی نه‌هاته خوار و بڕیاری له‌سه‌ر دا.
ئایسه‌ل توگلوک له 4ی ته‌ممووزی 2007 تاکو ساڵی2009، له 14شوێن له‌سه‌ر پرسی کورد گوتاری دابوو. ئه‌م په‌رله‌مانتاره له 4گوتاریدا به بێ‌تاوان ناسرا.




