٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گۆرسەل تەكین: جەهەپە ئامادەیە هاوكاری پرۆسەی ئاشتەوایی بكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-  KDP.info/  جێگری سەرۆكی پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە) گۆرسەل تەكین رۆژی پێنج شەممە لە ئەنقەرە رایگەیاند كە پرۆسەی ئاشتەوایی پرۆسەیەكی گرنگە و سوودی بە هەر هەمووی پێكهاتەكانی توركیا هەیە بۆیە پارتی كۆماری گەل جەهەپەیش ئامادەیە كە بەو پەڕی هێزی خۆیەوە پشتگیری لەم پرۆسەیە بكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكی جەهەپە رایگەیاندووە ئەوان وەكو جەهەپە پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا دەكەن، بەڵام متمانەیان بەم قۆناغە نییە كە بە سەرۆكایەتی ئاكەپە دەستی پێكردووە.

گۆرسەل تەكین لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە جەهەپە نە لە دژی چارەسەركردنی پرسی كوردە نە لە دژی پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا و دیموكراتیزەكردنی توركیایە، بەڵكو لە دژی چۆنیەتی هەڵسوكەوتی حكوومەتی توركیایە لە بەرانبەر قۆناغەكە و حكوومەتی ئاكەپە دەیەوێت لەم قۆناغە هەستیارەدا هەر شت بە نهێنی بەرێوەببات و جەهەپەیش تەنیا و تەنیا لە دژی ئەم هەڵوێستانەی ئاكەپەیە.

جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە سەبارەت بە مەسەلەی كێشانەوەی هێزە چەكدارەكانی پەكەكە لە نێو سنورەكانی توركیاشدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ سەپاندنی ئاشتی و ئارامی لە توركیا دەنێن، هەر بۆیە جەهەپە پشتگیری تەواوی ئەم هەنگاوەی پەكەكە دەكات.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار