٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردوغان لەگەڵ كۆمیتەی عەقڵمەندان كۆبۆوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان رۆژی پێنج شەممە لە ئەنقەرە لە گەڵ ئەندامانی كۆمیتەی عەقڵمەندانی توركیا بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد كۆبۆوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی توركی رایگەیاند كە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی كار و چالاكییەكانی كۆمیتەی عەقڵمەندان كۆبۆوە و لەم كۆنەوەیەدا كە ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكوومەتیش ئامادەبوونە، باسی چالاكییەكانی كۆمیتەی عەقڵمەندان كراوە و سەرۆك وەزیری توركیا ئەو كار و چالاكییانەی بە گرنگ لە قەڵەم داوە و وتوویەتی: كۆمیتەی عەقڵمەندان زیاتر لە دەوڵەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەتوانێت بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد زەمینە خۆش بكات و بیروڕای كۆمەڵگەی توركی و كوردی نزیكی یەكتر بكاتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە هاوكات لە گەڵ دەستپێكردنی كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیش بە گوتنەوەی سلوغانی جیاجیا لە بەردەم ئوفیسی دۆڵمە باخچەی سەرۆك وەزیردا دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و دواتر هێزەكانی پۆلیس بە مەبەستی بڵاوەپێكردنی ئەم گرووپە هێرشی كردووەتە سەر گرووپەكە و لە ئەنجامدا پێنج خۆپیشاندەر لە لایەن پولیسەوە دەستگیركراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار