عەبدوڵلا گول: توركیا دەوڵەتی توركەكانە

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵلا گول رۆژی پێنج شەممە لە پورتۆگال رایگەیاند كە توركیا و دەوڵەتی توركیا هی توركەكانە.
لەمباریەوە ماڵپەڕی رۆژنامەی كوردی رایگەیاند كە سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە پورتۆگال ئاماژەی بەوە كردووە كە بە پێیدەستووری بنەڕەتی توركیا، توركیا و دەوڵەتی توركیا هی توركەكانە، بەڵام پێكهاتەكانی دیكە كە تورك نین بە هیچ شێوەیەك مەجبوور نین كە خۆیان وەكو تورك بزانن و پێناسەی تورك بوون بۆ خۆیان هەڵبژێرن.
عەبدوڵلا گول لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە لە زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهانیشدا شتی بەمجۆرە هەیە و بۆ نموونە لە ئەڵمانیان ژمارەیەكی یەكجار زۆر هاووڵاتی تورك دەژین و ئەڵمانیانیش هی ئەڵمانەكانە و هاووڵاتییە توركەكان ناڵێن كە ئێمە ئەڵمانین بەڵكۆ دەڵێن ئێمە توركین بۆیە لە توركیایش هەربەمجۆرەیە و ئەوانەی كە تورك نین ناچار نین كە ناسنامەی تورك بوون لە سەر خۆیان فەرز بكەن.




