سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانی كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/6/2012 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزیان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی شوراوه پێشوازی لێكرا.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی هه‌ڵوێستی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی كرد سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی متمانه سه‌ندنه‌وه له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كۆمه‌ڵ جێی رێزی هه‌موو گه‌لی كوردستانه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر كاركردنی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان كرده‌وه له ڕێكخستن و پاراستنی یه‌كڕیزی ماڵی كورد له ئاست مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا و دووپاتی كرده‌وه، یه‌كده‌نگی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد و به بایه‌خه‌وه تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ و رایگه‌یاند: وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئایینی به پێویستمان زانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمان دابین و دژی سته‌م و تاكڕه‌وی بوه‌ستین، له ئاینده‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵوێستێك ده‌بین كه له قازانجی میلله‌ته‌كه‌مان دا بێت، چونكه هه‌ر لایه‌نێك ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ق و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا نه‌بێت حه‌تمه‌ن زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.




