٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە دووز خورماتوو و حەویجە دەیان کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

عێراق - KDP.info /  بەشێک لە سەرکردە سوننەکانی پارێزگای رومادی و دیالە و سەڵاحەدین رێککەوتن کە لە سازکردنی خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن  تا داواکارییەکانیان بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت و لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ هەینیشدا دروشمی بڕۆ مالیکی و بە هەرێمکردنی هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالەیان بەرز دەکرۆتەوە.

سەرۆکی سەحوەی عێراق شێخ ئەحمەد ئەبو ریشە ریاگەیاند: کۆمڵکوژی حەویجە کە تێدا ٦٠ کەس کوژران و ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون ، تاوانێکی نێو دەوڵەتی بوو ، یاسای نێودەوڵەتی لەو کۆمەڵکوژییە بەرپرسیارە و هاوکات دەستوری عێراقیش بەرپرسیارە، کە لە ژێر دەسەڵاتی نوری مالیکی خەڵکی سوننە دەکوژێت.

لەبارەی بەشداری سوپای عێراق لەو کۆمەڵکوژییە ، شێخ ئەبو ریشە دەڵێت: هیچ سوپایەک نییە بە ناوی سوپای عێراق ئەوەی هەیە ، میلیشیای چەکدارییە و سەر بە نوری مالیکییە ، باشترین بەڵگەشم بۆ ئەم قسەییە کۆمەڵکوژییەکەی حەویجە بوو ، لەو کۆمەڵکوژییە دەرکەوت کە سوپای عێراق نییە، بەڵکو سوپای میلیشیای سەر بە نوری مالیکییە.

 لە کۆتاییدا ئەبو ریشە رایگەیاند : ئێمە  و بەشێک لەسەرکردەکان لە خۆپیشاندانەکانمان کە بە شێوەیەکی هێمنانە بەرێوەدەچێت،  بەردەوام دەبین تا نوری  مالیکی لە دەسەڵات نامێنێت و ئەو پۆستە بۆ کەسێکی دیکە بە جێدێڵێت .

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار