٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تورکیا ..ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشداری خولی راهێنان لە سەر پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

توركیا-   KDP-info/  لەو جەنگەی سوریادا مافەكانی مرۆڤ  بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە پێشێل دەكرێت و رەچاوی سادەترین بنەماكانی مافی مرۆڤ ناكرێت، لەم  دوایانەدا  بۆ رێگەگرتن و راهاتن لەسەر مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتیش ئەم پێشێلكارییە ترسناكانەی بەرامبەر بە مرۆڤ لەلایەن سوپای  بەشارئەسەد و هەروەها  سوپای سوریای ئازادیش روودەدەن.

رێكخراوێكی ناحكوومی سویسری كە بارەگاكەی لە جنێفە و ئامانجی باوەڕپێهێنانی لایەنە كارا نا دەوڵەتییەكانە (كە دژ بەدەوڵەتان دەجەنگن)، تا رایانبهێنن لە سەر رێزگرتن لە یاسا نێو دەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ، ۆركشۆپی 3 رۆژە بۆ سەربازانی سوپای ئازاد لەناو خاکی تورکیا دەكاتەوە.

 رۆژنامەی حوریەت دەیلی نیوزی توركی بڵاویكردۆتەوە ئەم  ۆركشۆپانە لە ژێرناونیشانی (شەڕكەر نەك بكوژ) بۆجاری یەكەم لە 10-12ی ئایار لە غازی عەنتاب بەڕێوە دەچێت و جاری دووەمیش لە پارێزگای هاتای لە رۆژانی 13-16ی ئایار بەڕێوەدەچێت و تێدا بەرپرسە سەربازی و یاساییەكانی سوپای سوریای ئازاد راهێنانیان پێدەكرێت لە سەر چۆنیەتی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ، وەكو لە یاسا نێودەوڵەتییەكان هەن.

 لەم ۆركشۆپانە سوپای ئازاد راهێنانیان پێدەكرێت لە سەر 15 یاسای نێودەوڵەتی كە بە پێوانە دادەنرێت لە بنچینەكانی ململانێ‌ عەسكەرییەكان.

بەرپرسێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاندووە كە جارێكیتریش سوپای سوریای ئازاد دوو مانگ بەر لە ئێستە ئەم خولانەیان بۆ كراوەتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار