شه‌هرستانی: گه‌نده‌ڵی مەترسییەکانی لە كرده‌وه‌کانی تیرۆریستی كه‌مترنییه

به‌غدا - KDP.info /حوسێن شه‌هرستانی دەڵێت لە عێراق مه‌ترسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی، کە لە دامودەزگاکانی حکومەت بوونی هەیە، زیان و مەترسییەکانی لە كرده‌وه‌کانی تیرۆریستی كه‌مترنیه و بەشێکی هۆکارەکەش دەکەوێتە سەرشانی ئەنجومەنی نوێنەران.
حوسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ووزه، له‌كۆنگره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتیژییه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی کە له‌به‌غدا بەرێوە دەچێت، رایگەیاند: شتێکی راستییە کە گه‌نده‌ڵی لەو وڵاتە بوونی هه‌یه و ئەو دیاردەیەش بۆتە ڕێگر له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی ئابووری عێراق دا،
حوسێن شه‌هرستانی، هەروەها رایگەیاندووە: کە حكومه‌ت له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، توانیویه‌تی، ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بێته‌وه‌و ئه‌و كێشه‌یه له‌داموده‌زگاكاندا كه‌م بكاته‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ووزه، به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵاتنی سه‌رجه‌م وه‌زیر‌و به‌ڕێوبه‌ره گشتیه گه‌نده‌ڵه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، خسته ئه‌ستۆی په‌رله‌مان و رایگەیاند : داڕشتنی یاسای لێبوردنی گشتی ساڵی 2008 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بووه، چونكه چه‌ندین به‌رپرسی گه‌وره‌ی تێوه‌گلاو به‌گه‌نده‌ڵی لە رێگایەوە ، ئازادكران.




