هه‌ولێر.. به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی روسیا به‌ڕێوه‌چوو

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیران و نوێنەرانی کونسوڵخانەی وڵاتان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، لە هەولێر مەراسیمی رۆژی روسیا، رۆژی سەربەخۆیی روسیای فیدڕاڵ بەڕێوەچوو.
له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا كه ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌نداران و كه‌سایه‌تی ئاماده‌ی بوون، (ڤالێری پۆس پیلۆڤ) كونسوڵی گشتی ڕوسیا له هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا وێرای سوپاسكردنی سه‌رۆك بارزانی و ئاماده‌بووان له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا هه‌روه‌ها كورته باسێكیشی سه‌باره‌ت به ده‌ست نیشان كردنی ئه‌م ڕۆژه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ڕوسیاوه پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد، كونسوڵی گشتی ڕوسیا له هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند كه ڕۆژی 12ی حوزه‌یرانی ساڵی 1991 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ڕوسیای فیدڕاڵ ئه‌نجامدرا و له ساڵی 1994 به فه‌رمانی سه‌رۆك كۆمار ئه‌م ڕۆژه وه‌ك ڕۆژی سه‌رتاسه‌ری ڕوسیای فیدڕاڵ ده‌ست نیشانكرا.
ناوبراو ڕاشی گه‌یاند ئه‌مرۆ جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆی و ئازادی ڕوسیا له وڵاته‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن ته‌واوی هاووڵاتیان یاد ده‌كرێته‌وه و به ڕۆژی ڕوسیای فیدڕاڵیش ناو زه‌ند ده‌كرێت.
دوا به‌دوای ئه‌ویش دكتۆر كاوه محمود وه‌زیری ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش كرد، تیادا وێرای پیرۆزبایی كردن له ته‌واوی گه‌لانی ڕوسیا هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی كوردستان هه‌م له ڕابردوو هه‌میش له ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باش و به‌هێزمان له‌گه‌ڵ گه‌لی ڕوسیادا هه‌بووه، ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش بۆ ساڵانی 1919 و ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بارزانی نه‌مر به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك له هاوه‌ڵه‌كانی به‌ڕێكه‌وت.
دكتۆر كاوه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ئێستا‌و له داهاتووشدا ئه‌م په‌یوه‌ندیانه زیاتر به‌هێزتر قامیتر بكه‌ین به قازانجی هه‌ر دوولا، چونكه ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی سیاسییه به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌كادیمی و كلتورییه، هه‌ربۆیه‌ش ئێمه ئه‌مرۆ به خۆشیحاڵیه‌وه به‌شدارین له مه‌راسیمی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆی ڕوسیای فیدڕاڵ .




