مهكتهبى سیاسى پارتی دیموكراتی كوردستان برۆسكهیهكى سهرهخۆشى ئاراستهى بهڕێز مسعود بارزانى كرد بهبۆنهى كۆچى دوایی خوشكى بهڕێزیان

بۆ/ بەڕێز جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (جەهدیا)ی خوشكی بەڕێزتانمان زاتی كە دوێنێ بە نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە، بەم بۆنە خەمناكەوە بەناوی خۆمان و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادیر و ئەندامانی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشی لە جەنابتان و لە رێی جەنابیشتەوە پرسە و سەرەخۆشیمان دەگەیەنین بە خوشك و برایان و خزمانی خوای لێیخۆشبێت، داوا لە یەزدانی مەزن دەكەین جێگەی بەهەشتی بەرین بێ و دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادەی سەربەرزی بارزانی نەمر تەمەن درێژ و ساغ و سەلامەت بن. انا للە و انا الیە راجعون.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكڕاتی كوردستان




