٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كار لەسەر خاڵەكانی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-  KDP.info/ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەوە دەخاتەڕوو لەسەر خاڵەكانی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا كاری جددی دەكەن ئەوەش رووندەكاتەوە كاری لێژنەكان بۆ ئەو رێككەوتنە ئاكتیڤ دەكرێت.

لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران دەربارەی ئامادەكاری بۆ جێبەجێ كردنی خاڵەكانی رێككەوتنی هەولێر بەغدا ئەوە دەخاتەڕوو رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بەپێی خاڵەكان كاری لەسەر دەكرێت ئەو خاڵەی پەیوەندی بە ئەنجوومەنی نوێنەران و پێشێلكردنی یاساوە هەیە لە ناوئەنجوومەنی نوێنەران چارەسەر دەكرێت ئەوەی پەیوەندی بە ئەنجوومەنی وەزیران و هەرێمی كوردستانەوە هەیە بەهەمان شێوە لەسەر بنەمای ئەو خاڵانە چارەسەر دەكرێن گوتی : ئێمە وەك كورد لە بەغدا كۆبوونەوەمان كردووە بۆ ئەوەی لە كاتی تەواو كردنی پشووی ئەنجوومەن دەست بە جێبە جێكردنی خاڵەكان بكەین و تەنانەت ئەگەر هاتوو كارەكانمان لە ئەنجوومەن تەواو نەبوو لە هەرێمی كوردستان درێژە بە كۆبوونەوەكان بدەین بۆئەوەی ئەو خاڵەی پەیوەندی بە مەسەلەی دەستور و یاساوە هەیە كاریان لەسەر بكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار