3 فڕۆکه‌ى سه‌ربازى له جۆرى سى 130 ئەمەریکا تەسلیم بە عێراق کرا

عێراق - KDP.info / هێزى ئاسمانیى سوپاى عێراق سێ فڕۆکه‌ى سه‌ربازى له جۆرى سى (130) له هێزه سه‌ربازیه‌کانى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا وه‌رگرت.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئه‌و سێ فڕۆکه له چوارچێوه‌ى ئه‌و گرێبه‌سته سه‌ربازییه‌دا تەسلیم بە سوپاى عێراق کراوه و که ساڵى پار له نێوان به‌غدا و واشنتۆن ئیمزای لەسەر کرا،
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق هەروەها ڕایگه‌یاند: ئه‌م سێ فڕۆکه‌یە دووه‌مین و دوایین قۆناغى جێبه‌جێ کردنى گرێبه‌ستى نێوان واشنتۆن و به‌غدایه که تێدا وا بڕیار بوو, ئه‌مه‌ریکا شه‌ش فڕۆکه ڕاده‌ستى عێراق بکات .
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه که ئه‌و فڕۆکانه تایبه‌ت به گواستنه‌وه و گه‌یاندنى هێز و ئامێرەکانی سه‌ربازین و پێش ئەم فرۆکانەش هێزەکانی ئەمەریکا چەند گەمییەکی دەریای سەربازی دا بە هێزەکانی دەریاوانی عێراق دا.




