کامیرۆن : بەڵگەم له بەردەستە کە رژێمی سوریا چەکی کیمیایی بەکار هێناوە

بەریتانیا - KDP.info / دەیڤد كامیرۆن پێوایە، کە رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا لە دژی گەلەکەی چەکی کیمیایی بەکار هێنابێت بۆ ئەمش بەڵگە و زانیاری تەواوی بەردەست دایە،
دەیڤد كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی دا رایگەیاند: زانیاری باوەرپێكراویان لەبەردەستدایە كەپێدەچێت بەپێی ئەو بەڵگانە حكومەتی سوریا چەكی كیمیایی بەكارهێنابێت.
دەیڤد كامیرۆن داواشیكرد: کە پێوست دەکات پەلە نەكرێت لە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن رژێمی سوریاوە چوونکە ئەو پرسەی پەیوەندیدارە بەئەنجامدانی تاوان و خستنەرووی راستییەکان.
پێشتر دەسەڵاتدارانی سوریا داوایەكیان پێشكەش بەنەتەوەیەكگرتوەكان كردو بۆ لێكۆڵینەوە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە لەریفی حەلەب، لەكاتێكدا ئۆپۆزسیۆن حكومەتی سوریا تۆمەتبار دەكات بەبەكارهێنانی چەكی كیمیایی.




