جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی كۆمەڵەی رۆشنبیری مێژوویی كوردستان

ههولێر- KDP.info/ ئەمرۆ پێنچ شەممە 9/5/2013، دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەنووسینگەی خۆی لەپەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی كۆمەڵەی رۆشنبیری مێژوویی كوردستان كرد.
لەدیدارێكدا كە دكتۆر عمر نورەدینی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبووسەرۆكی كۆمەڵە خۆشحاڵی خۆیانی بەو دیدارە نیشان دا و پوختەیەكی لەبارەی ئامانج و كارەكانی كۆمەڵەكەیان خستە روو لەپەرەپێدانی بواری رۆشنبیری مێژویی و دەركردنی گۆڤار و ئەنجامدانی وۆرك شۆپ لەبارەی پەیوەندی نێوان مێژوو سیاسەت و هەڵسەنگاندنی هەروەها داوایان كرد هەماهەنگی یان لەگەڵ پەرلەمان هەبێت و ئامادەیی خۆیان نیشان دا كە لەو پرسانەی پەیوەندییان بەمێژوو هەیە پرس و راوێژیان پێ بكرێت لەئامادەكردنی بەڵگە و دۆكیۆمینتی مێژوویی
لەبەرامبەردا دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و ستایشی ئامانج و چالاكیەكانی رێكخراوەكەی كرد و بایەخی مێژووی لەقۆناغەكانی گەشەسەندنی گەلان و گەیشتن بە مافە نەتەوایەتیەكان خستە روو ئەوەی راگەیاند پێویستە مێژووی دوور ونزیك زۆر بەشێوەیەكی ئەكادیمی و شارەزاییانە و بێ لایەنانە سوودی لێ وەربگیرێت چونكە ئەمرۆ پەیوەستە بەمێژووی سەرفرازی دوێنێ و ئایندەی گەش لەكارەكانی ئەمرۆو شانازی كردن بەو مێژووە سەرفرازیە دەبێت و ئامادەیی نیشان دا بۆ ئەوەی پەیوەندی لەنێوان هەردوولا هەبێت و لەرووی ئەكادیمیشەوە پەرە بە مێژووی گەلی كوردستان بدرێت و سوود لەتوانای شارەزایانی ئەو بوارە وەربگیرێت.




