لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە زوممار، داوای دەستێوەردانی مالیکی دەکرێت

بزوتنه‌وه‌ی داد‌و چاكسازی له‌موسڵ رایگه‌یاند هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گای ناحیه‌ی (زوممار) كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای پارێزگاكه‌وه هه‌ڵكردووه، داواشی له حكومه‌تی به‌غدا كرد به‌په‌له ئه‌و كاره رابگرێت كه به"هه‌وڵی ئیستیفزازكه‌ر" ناویبرد.
عه‌بدوڵا حه‌مید عه‌جیل یاوه‌ر سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئێواره‌ی دوێنێ دوشه‌ممه ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی زوممار هه‌ڵكردووه، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستورو ئیستیفزازكردنی هه‌ستی هاوڵاتیانه".
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌و كارانه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نه‌ینه‌واو كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین دوباره‌بونه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تێیدا باڵاده‌ستن".
شیاوی باسه کۆنه به‌عسییه‌کان و هه‌ڵگرانی باوه‌ڕی خۆسه‌پاندن که ئێستاش خه‌ون به چه‌وساندنه‌وه‌ی کورده‌وه ده‌بینن چاویان به‌وه هه‌ڵنایه‌ت ئاڵای کوردستان له ناوچه کوردنشینه‌کاندا ببینن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانیش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.




