سوریا.. سه‌رکرده‌ی به‌ره‌ی نوسره‌ت به سه‌ختی بریندار کرا

سوریا - KDP.info / به‌رپرسی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگه‌یاند: سه‌رکرده‌ی به‌ره‌ی نوسره‌ت، سه‌ر به به‌رهه‌ڵستکارانی رژێمی سوریا بریندار کراوه،
لەوبارەیەوە، ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌رپرسی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا به هه‌واڵنێری فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاند: له دەر‌نجامی بۆردومانکردنی ناوچه‌یه‌کی نێزیکی شاری دیمه‌شق له لایه‌ن سوپای رژێمی سووریاوه ئه‌بو محه‌مه‌د جه‌ولانی، سه‌رکرده‌ی به‌ره‌ی نوسره‌ت به سه‌ختی بریندار کراوه،
چاودێری مافی مرۆڤی سوریا که له شاری له‌نده‌ن کار ده‌کات ڕاشیگه‌یاندووه که چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌ی به‌ره‌ی نوسره‌ت له ئاکامی هێرشێکی فڕۆکه‌کانی سوپای سوریا بریندار بوونه.
به‌ره‌ی نوسره‌ت سه‌ر به به‌رهه‌ڵستکارانی رژێمی سوریاوه وه‌کوو توندڕه‌وترینی هێزه‌کانی به‌رهه‌ڵستکارانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆکی سوریا ده‌ناسرێت.
پێشتر ئه‌بوو محه‌مه‌د جه‌ولانی له به‌یاننامه‌یه‌کدا په‌یمان به‌ستنی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده ڕاگه‌یاند و دواتر ئه‌مه‌ریکا ناوی به‌ره‌ی نوسره‌تی خسته لیستی تیرۆره‌وه..




