خه‌دیجه یاشار، سیاسه‌توانی کوردی تورکیا دەستگیرکرا

تورکیا - KDP.info / راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق جەڵال تالەبانی کە هاوکات دامەزرێنەری پارتی رزگاری بووە، لە کاتی سەردانی بۆ تورکیا دەستگیرکرا.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی میللییه‌ت: خه‌دیجه یاشار، سیاسه‌توانی کوردی تورکیا که له ده‌یه‌ی 1980 له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی ئاڵای ڕزگار‌ی بووه و له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئێستا له عێراق ژیاوه ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیر کرا،
خه‌دیجه یاشار که ساڵانێکی زۆر ڕاوێژکاری مام جه‌لال بووه و په‌یوه‌ندی نێزیکی له‌گه‌ڵ هێرۆخان هاوژینی تاڵه‌بانی بووه ڕۆژی چوارشه‌ممه 8ی ئایار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیر کرا.
دادگه‌ی تاوانه قورسه‌کانی تورکیا ساڵی 2012 داخوازنامه‌یه‌کی دژی 35 چالاکی سیاسی کورد ڕه‌وانه‌ی دادستێنیی ئه‌و وڵاته کرد که ناوی خه‌دیجه یاشار وه‌ک دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامێکی چالاکی گرووپی تیرۆریستی تێدایه.
دوای دەستگیرکردنەکە خه‌دیجه یاشار ده‌سبه‌جێ ڕه‌وانه‌ی زیندان کراوه.
پارێزه‌ری یاشار به هه‌واڵنێرانی ئامادەبووی راگەیاند له‌و لیسته‌دا کە بەهۆییەوە خه‌دیجه یاشار دەستگیرکراوە تێدا ناوی موراد قه‌ره‌یلان و ئه‌ندامانی دیکه‌ی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که‌یشی تێیدایە.




