سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: له‌م رۆژانه‌دا، بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ پارێزگاكان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆده‌بینه‌وه

نیچیرڤان بارزانی له لێدوانێكدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان رایگه‌یاند: كار ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین یه‌ك دامه‌زراوه‌یی له نێو داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا به ته‌واوی به‌رجه‌سته‌بكه‌ین، وتیشی:
"مه‌ركەز‌یبوون بۆشایی له نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت دروست ده‌كات، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ پارێزگا‌و قه‌زا و ناحییه‌كان ته‌رخان بكه‌ین، له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیشه‌وه گوتی: بۆ نه‌هێشتنی كار كراوه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بیت، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیویستی به‌چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ هه‌یه".
نێچیرڤان بارزانی له میانه‌ی متمانه به‌خشین وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: كارده‌كه‌ین حكومه‌ت حكومه‌تی هه‌موو تاكێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بێت له‌سه‌راسه‌ری كوردستاندا، دوای بیست ساڵ له ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئیستاش ده‌بینین زۆر ده‌سه‌ڵات له لووتكه‌ی هه‌ره‌می حكومه‌ت دان، ئه‌مه ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، به فه‌لسه‌فه‌ی یاسا دانراوه‌كانی رابردوومان، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین ئه‌و مه‌ركه‌زیبونه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئیجابی نییه، زۆرجار ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی بۆشاییه‌ك له نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتی دروست بێت.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها گووتی: یه‌كه‌م كاری ئێمه ئه‌وه ده‌بێت پلانێك دابرێژین بۆ دابه‌شكردنی هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كان و ته‌رخانكردنی بودجه بۆ پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كان ئه‌و سات ده‌توانن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دا به‌شدار بن و نزیك بن له‌و بڕیارانه‌ی ناوچه‌كانیان پێی به‌ڕێوه ده‌برێت و به‌شدار ده‌بن له هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی حكومه‌تداریشدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له‌م رۆژانه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆببینه‌وه، بۆ باسكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه، كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پرۆژه‌یه‌ك پیشكه‌شبكه‌ین، بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ پارێزگاكان و خوارتر، نابێت هیچ پاریزگایه‌ك هه‌ست بكات په‌راوێزخراوه، به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مانه‌وێ زیاتر بنه‌ماكانی حكومه‌تی سه‌راسه‌ری بچه‌سپێنین.
له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیشه‌وه روونیكرده‌وه: ئیستا له كوردستان باسی گه‌نده‌ڵی باسێكی گشتییه، حكومه‌ت له رێگه‌ی ده‌زگای تایبه‌تمه‌نده‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وباره‌وه كردووه، كار له‌سه‌ر پێناسه و شێوه‌كانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی كراوه، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بیت، به خۆشحاڵیه‌وه له‌م رووه‌وه كوردستان به دانپێدانانی ده‌زگا نێو دوڵه‌تییه‌كان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق باشتره، ده‌كرێت چاره‌سه‌ربكرێت، ئه‌وه‌ش هانده‌ری زیاترمانه له پێناو نه‌هێشتنی نه‌ك پشتگوێخستنی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌یه، راسته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی به‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام دواتر پێویستی به چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ هه‌یه، له‌وانه ئیراده‌ی سیاسی، به‌رنامه‌یه‌كی واقعی، یه‌كده‌نگی نیشتمانی، ده‌سه‌ڵاتێكی دادگایی به هێز و شاره‌زا، میدیایه‌كی چاودێركار، دانانی یاسا و بریاری پیویست له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: بێگومان ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌بنه هۆكارێك، بۆ نه‌هێشتن و بنبڕكردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می، ئێمه‌ش سوورین له‌سه‌ریان.




