ھەفتەی داھاتوو بەشەوانیش کامێرای چاودێریکردنی خێرا لێخورینی ئۆتۆمبێل سەرپێچیەکان تۆمار دەکات

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info / بەڕێوبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر ئاشکرایکرد، لەھەفتەی داھاتوو کامیرای چاودێریکردنی خێرا لێخورینی ئۆتۆمبێل بەشەوان لەشاری ھەولێر کاریان پێدەکرێت و سەرپێچیەکان تۆمار دەکەن.
فازل حاجی حسێن بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر بە kdp.infoراگەیاند: جۆرێکی نوێی کامیرای چاودێریکردنی خێرا لێخورینی ئۆتۆمبێلیان بەدەست گەیشتووە کە ژمارەیان 77کامیرایە و دەتوانێ بەشەوانیش سەرپێچیەکان تۆمار بکات و بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوو ئەو کامیرانە بەشەوانیش کاریان پێ بکرێت، بۆئەوەی سەرپێچیەکان تۆمار بکەن.
فازل حاجی گوتیشی: ئێستە تیمێکی ئەلمانی مەشق بە ژمارەیەک لەپۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر دەکەن، بۆ چۆنیەتی بەکار ھێنانی ئەو کامیرانە، چونکە ئەم جۆرە کامیرانە جیاوازە لەوەی پێشوتر، لەبەرئەوەی ئەوانەی کۆن تەنھا دەتوانن بەرۆژ سەرپێچی خێرا لێخورینی ئۆتۆمبێل تۆماربکەن، بەڵام ئەم جۆرەی ئێستە بەشەوانیش سەرپێچیەکان تۆمار دکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، خولی راھێنانی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر بۆ چۆنیەتی بەکارھێنانی کامیرای تۆمارکردنی سەرپێچی خێرا لێخوری ئۆتۆمبێل بەشەوان لەم ھەفتەیە تەواو دەبێت و رەنگە ھەفتەی داھاتووش شەوانە کاری پێبکرێت.




