٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە15ھەزار کرێکاری بیانی لەھەرێمی کوردستان کاردەکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ژمارەی کرێکارانی بیانی کە رویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو بۆ کارکردن زیاتر لە15ھەزار کرێکارە.

لە مبارەیەوە نزمی موسا جێگری بەڕێوبەری گشتی کارودەستەبەری کۆمەلایەتی بەkdp.infoراگەیاند: ئەو کرێکارە بیانیانەی کە دێنە ھەرێمی کوردستان سێ جۆرن، ئەوانیش کرێکاری ماڵان و کرێکاری تەکنیکی و کرێکاری خزمەت گوزارین، چونکە زۆر کار لە ھەرێمی کوردستان ھەیە کرێکارانی ئێمە نایکەن، بۆ نمونە ئافرەت بۆ خزمەت کردنی ناو مال لە کوردستان ھیچ ئافرەتێک ئامادە نییە بیکات.

نزمی موسا گوتیشی: لە ساڵی 2009تاوەکو ئێستەزیاتر لە15ھەزار کرێکاری بیانی ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان و ناویان لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتی تۆمارکراوە، بەڵام رەنگە کرێکاریش ھەبێت بەنایاسایی ھاتبێتە کوردستان.

موسا ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستەرێنمایی نوێ دەرچووە بۆ ھاتنی کرێکارانی بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان و بەپێی ئەو رێنمایانە، تەنھا رێگا بە کرێکاری تەکنیکی و کرێکاری ناوماڵ دەدرێت بێنە ھەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار