٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی دیڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ ئەردۆغان، پاڵپشتی و هاوكاری پرۆسەی ئاشتی توركیا لەگەڵ كورد دەكات.

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP-info/ ئەو پرۆسە ئاشتییەی لە نێوان تورك و كورد دەستی پێكردوووە پاڵپشتییەكی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێنا، زۆر لایەن و ولات ئامادەیی خۆیان بۆ پالپشتی و هاوكاری پرۆسەی ئاشتی نێوان تورك و كورد دەربڕی، بەریتانیا یەكێكە لەم ولاتانە.
بەگوێرەی هەواڵێكی (حوریەت دەیلی نیوز) سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دیڤید كامیرۆن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك وەزیرانی توركیا سەبارەت بەو پرۆسەیە پیرۆزبایی لێكرد و ئامادەیی بەریتانیاشی دەربڕی بۆ هاوكاریكردن و بەشداریكردنیان لە سەرخستنی پرۆسەكە ئەگەر بخوازن، لە درێژەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا دیڤید كامیرۆن باسی لە هەبوونی ئەزموونی بەریتانیا كرد لە چارەسەری كێشەی لەوجۆرە نموونەی ئەزموونی بەریتانیاو ئیرلەندای هێنایەوە.
لە كۆتایی پەیوەندییە تەلە فۆنییەكەدا ئەردۆغان سوپاسی گەرمی ئەو هاوسۆزی و پەرۆشیەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای كرد، بەلام هیچ ئامادەییەكی ولاتەكەی دەرنەبڕی بۆ پێشوازی لە هیچ یارمەتی و پرۆژەیەكی بەریتانی بۆ ئەو پرۆسەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار