٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەدوا داچوون بۆكێشەی كۆمەڵگەی فاخیر مێرگەسۆری وقوتابخانەی یەكی شوبات دەكرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەیی و چارەسەركردنی گرفتەكان و دۆزینەوەی رێگە چارەی گونجا بۆكێشەكان، بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری شاندێك لە سەرپەرشتیارانی پسپۆری هەریەك لە كۆمەڵگەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری پەروەردەیی و قوتابخانەی یەكی شوباتی بنەڕەتی بەسەر كردوە كە لم قوتابخانەیە ژمارەیەك لە منداڵی شەهید درێژە بە خوێندن دەدەن لە سنوری پەروەردەی قەزای ناوەندی هەولێری بەسەركردەوە، لە نزیكەوە لە كێشەكانی كۆلیەوە بەتایبەتی لە ژمارەیەك لەم قوتابخانە كێشەی كۆنی بینایە هەیە و پێویستیان بە نۆژەن كردنەوەی خێرا هەیە بۆئەوەی هیچ روداوێكی لەم قوتابخانانە روونەدات و كێشە بۆ پەك خستنی قوتابخانەكان دروست نەبێـت، لە كۆمەڵگەی فاخیر مێرگەسۆریش كێشەی كارەبایی ل بەشە جیاجیاكان بوونی هەیە لەگەل نەبوونی میلاكی پێویست لە هەندێك لە وانەكان، دواتریش بەرێ،ەبەری گشتی یەكە یەكە بەشەكانی نێو كۆمەڵگاكەی بەسەر كردوە لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆكێشەكانی كردو بەلێنیشی دا هەرچی زووە لەرێگای لێژنەكانەوە چارەسەری گونجاو بۆكێشەكانیان بداتەوە و چەندین كەڵ و پەلی پێویستیشی بۆكۆمەڵگە دابین كرد بەتایبەتی دابین كردنی مۆلیدەی كارەبایی بۆ چارەسەر كردنی كیشەی كارەباییات،لە قوتابخانەی یەكی شوباتیش كە ژمارەیەك لە قوتابیانی خانەوادەی شەهیدان درێژە بە خوێندن دەدەن بەلێن درا هەرچی پێویستی هەیە بۆیان دابین بكرێ بۆئەوەی گرنگی زیاتر بە خانەوادەی سەربەزری شەهیدان بدرێت، ولەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ سەرجەم مامۆستایان و قوتابیان كۆبووە بۆئەوەی لە نزیكەوە كێشەكانیان بخەنە روو، كە رۆژانە دێتە بەردەمیان، گوتیشی رێكخستی میلاكمان كردوە بۆچارەسەر كردنی زۆری و كەمی مامۆستایان لە قوتابخانەكان و خزمەت كردنی مامۆستایان و قوتابیانی زیاتریان پێویستە لە بەرنامەمانە كاری باشیان بۆبكەین، ئاماژەشی بەوە كردكە دەبێ زیاتر گرنگی بە نەوەكانی شەهیدان بدرێت لە قوتابخانەكان و هەرچی پێداویستیی پەروەردەیی هەیە بۆیان دابین بكرێت،ئاماژەی بەو 50ملیۆن دۆلارەی كەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان دابین كراوە بۆ بۆچارەسەر كردنی گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەیی،هەر پەروەردیەكیش ئەو بڕە پارەی بۆدابین كراوە بەشێك لە پارەكەیان پێ دراوە بۆكەم و كوریتیەكانی قوتابخانە سەرف دەكرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار