سەرۆكی هەرێمی كوردستان ساڵیادی دامه زراندنی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس پیرۆز ده کات

بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی زاگرۆس، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵەکە کردووە و ئومێدی پێشکەوتنی زیاتری بۆ خواستوون.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به‌رێزان به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس
سڵاوورێز
حه‌وته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس له ئێوه‌ی به‌رێز پیرۆز ده‌كه‌م و هه‌وڵ و ماندووبونیشتان له پێشخستنی كه‌ناڵه‌كه به‌رز ده‌نرخێنم و هیوای گه‌شه‌كردنی زیاترتان بۆ ده‌خوازم ، له پێناو گه‌یاندنی په‌یامێكی راستگۆیانه و پیشه‌ییانه به بینه‌رانی كورد له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و ساڵی نوێی كاركردنیشتان بكه‌نه خاڵی زیاتر بۆ بره‌ودان به ئه‌ركی میدیایی خۆتان كه به هۆیه‌وه بتوانن خزمه‌ت به خواست و سه‌لیقه و حه‌زو ئاره‌زووی تاكی كوردستانی و په‌ره‌پێدانی توانا و به‌هره و مافه ره‌واكانی بكات .
كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس یه‌كێكه له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه توانیویه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا بینه‌رێكی به‌رفراوان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه ، بۆیه له‌و كاروانه‌ی كه هه‌نگاوتان بۆی ناوه ئومێدی پێشكه‌وتنی زیاتر ده‌خوازین. هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن بۆ خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
12/6/2012




