یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوو هەواڵی کەنالی کەی ئێن ئێن بەدرۆ دەخاتەوە

سلێمانی- KDP.info/ لە رونکردنەوەیەکی ئۆفیسی مەکتەبی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە دەربارەی دوو هەواڵی کەنالی کەی ئێن ئێن رەتدەکاتەوە و ناوەڕۆکی هەواڵەکە کە دەیەوێت گومان دروست بکات، بە ناراست دەزانن. ئەمەش دەقی رونکردەوەکەیە:
له هه‌واڵێكیدا هاتووه كه گوایا مه‌كته‌بی سیاسی بۆ "كۆنتڕۆڵكردنی جه‌ماوه‌رو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ سێ باره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم" لیژنه‌یه‌كی به‌سه‌رپه‌رشتی د.به‌رهه‌م پێكهێنابێ و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌شی وه‌ك بووه به مۆدێلی هێندێ میدیای كوردستان "سه‌رچاوه‌یه‌كه له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی"، هه‌روا هه‌واڵه‌كه‌ی كه‌ی ئێن ئێن ئه‌ڵێ كه "لیژنه‌كه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری یه‌كیێتی رازی بكات بۆ سێ باره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم" به‌پێویستی ئه‌زانین رایبگه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌واڵه سه‌رله‌به‌ری ناڕاست و دروستكراوه‌و مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كردنی رای گشتی كوردستان و رای ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
هه‌روا له هه‌واڵێكی تردا، كه هه‌مدیسان سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیار‌و نه‌ناسراوو نه‌زانراوه ئه‌ڵێ ئه‌و سه‌ردانه دبلۆماسییانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و هیرۆخان و مه‌لا به‌ختیار بێ ئاگاداری یه‌كتر بووه، به‌پێویستی ئه‌زانین كه بۆ رای گشتی رونبكه‌ینه‌وه كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ی كۆچكردویه‌كی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌ردانی به‌غدای كرد‌و، هاوكاتیش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی به‌غدا دیداری ئه‌نجامداوه، سه‌ردانه‌كه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش به‌ڕاوێژ بووه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و له وه‌ختی خۆشی‌دا له‌لایه‌ن وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه به رای گشتی راگه‌یه‌ندرا، سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیاریش بۆ نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف، وه‌ك هه‌موو هاووڵاتیان له ته‌له‌فزیۆن و هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن بینییان بۆ به‌شداریكردن بووه له دیداری كورد – عه‌ره‌ب كه له رۆژانی 5 – 7 /5/2013 له شاری نه‌جه‌ف ئه‌نجام درا، كه ساڵی رابردووش له شاری به‌سره ئه‌نجامدرا، هاوكات له‌و سه‌ردانه‌دا دیداری له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درو چه‌ند مه‌رجه‌عێكی برایانی شیعه ئه‌نجامدا، دیسانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره چه‌واشه‌كارییه به‌سه‌ر رای گشتی و به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر رای ناوخۆی یه‌كێتی تێنه‌په‌ڕێ، ئه‌بێ ئه‌و راستییه بڵێین كه، رای گشتی و یه‌كیێتییه‌كانیش شاره‌زای ئه‌و جۆره هه‌واڵه بێ بنه‌ماو ناڕاستانه بووه‌و له‌وه ئه‌گه‌ن كه چ نیه‌ت و مه‌به‌ستێك له پشت ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌وه‌یه.
ئۆفیسی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان




