٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی: ڕەوشی ئێستای عێراق بەردەوام بێت گه‌لی كوردستان ناچار ده‌بێت په‌نا بۆ بژارده‌ی تر ببات

سەرچاوە: KRP.org

به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ به‌رێز مارتن كوپله‌ر نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی un له‌ عیراق.

له‌ دیدارێكدا ، دوایین گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی عیراق له‌ به‌ر رۆشنایی به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی ئێستا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی و داهاتووی وڵات تاوتوێ كراو سه‌رۆك بارزانی رووناكی خسته‌ سه‌ر دیداره‌ به‌رده‌وامه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی به‌شداربووی دیداره‌كانی هه‌ولێر و نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف له‌ پێناو ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه‌ سیاسییه‌ی كه‌ دووچاری عیراق بۆته‌وه‌ ، به‌ ئاراسته‌ی گه‌یاندنی پرۆسه‌ی سیاسی و كاروانی دیموكراتی بۆ كه‌ناری ئارام و پشتگیری ته‌واوی خۆیشی دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و هێزه‌ عیراقیانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ‌ رێگه‌ له‌ دیكتاتۆریه‌ت بگرن و ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ به‌و دۆخه‌ی ئێستای عیراق رازی بوون ئه‌وا گه‌لی كوردستان ناچار ده‌بێت په‌نا بۆ بژارده‌ی تر ببات.

لای خۆیه‌وه‌ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی un ی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بارودۆخه‌ ده‌ربازی بێت .

هەواڵی پەیوەندیدار