٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە رۆژهەڵاتی توركیا بۆنی ئاشتەوایی دێت

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن- KDP.info- هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و كێشانەوەی هێزە چەكدارەكانی پەكەكە لە نێو سنورەكانی توركیادا كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی توركیا گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی بابەتێكی سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لە نێو سنورەكانی توركیا و رەنگدانەوەی ئەم دوو مەسەلەیە لە سەر بارودۆخی توركیادا بابەتێكی نووسیوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە كەشوهەوای باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی توركیا گۆڕانی بەسەردا هاتووە و بۆنی ئاشتی و تەبایی لە رۆژهەڵاتی توركیا دێت.

رۆژنامەی ناوبراو لە بەردەوامی بابەتەكەی خۆیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووە كە كورد لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی توركیا و تورك لە رۆژئاوای توركیا بە دەست پێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و كێشانەوەی هێزە چەكدارەكانی پەكەكە لە نێو سنوورەكانی توركیادا زۆر گەشبینن و دەڵێن: ئێمە بە هۆی شەڕی 30 ساڵەی رابردوویەوە زۆر شتمان بینیوە كە ناتوانین بە هیچ شێوەیەك لە بیریان بكەین بەڵام هیوادارین كە بۆ هەتا هەتایە شەڕ راوەستێت و چی دیكە رووداوەكانی ساڵانی رابردوو روو نەدەنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار