حوسێن چەلیك: ئاكەپە ئامادەیە واز لە سیستەمی سەرۆكایەتی بهێنێت

ئەنقەرە- KDP.info- جێگری سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان حوسێن چەلیك رۆژی چوارشەممە رایگەیاند كە سیستەمی سەرۆكایەتی یەكێكە لە ئارمانجە سەرەكییەكانی ئاكەپە بۆ داهاتووی توركیا.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سون دەقیقەی توركی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆكی گشتی ئاكەپە حوسێن چەلێك لە كۆبوونەوەیەكی خۆی لەگەڵ رۆژنامەنووسە عەرەبەكاندا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئاكەپە دەیەوێتسیستەمی سەرۆكایەتی توركیا بگۆڕێت و سیستەمێكی نوێ و سەردەمیانە لە توركیا پەیڕەو بكات.
ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی بە ئەنجام نەگەیشتنی هەوڵدانەكانی ئامادە كردنی دەستووری نوێ توركیا مەسەلەی سیستەمی سەرۆكایەتییە كە لە لایەن ئاكەپەیەوە پێشكەش كراوە، بەڵام ئەگەر بێت و لایەنە سیاسییەكانی توركیا بۆ ئامادەكردنی دەستوری نوێ توركیا لە نێو پەرلەماندا بگەنە تەوافوقێك ئەوا ئاكەپە ئامادەیە واز لە سیستەمی سەرۆكایەتی بهێنێت.




