٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بولەنت ئارنج: وردە وردە نزیكی ئەنجامی قۆناغی چارەسەری بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل-    KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج رۆژی چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بە پێ بەرنامەی ئامادەكراو بەرێوەدەچێت.

ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاویكردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا، بولەنت ئارنج ئاماژەی بەوە كردووە كە كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لە نێو سنوورەكانی توركیادا یەكێك بوو لە ئارمانجەكانی ئەم قۆناغە، چونكە كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە دەبێتە هۆكاری راوەستاندنی شەڕ و رێشتنی خوین و ئەمەیش ئارمانجێكی سەرەكی حكوومەتی توركیایە.

ناوبراو باسی ئەوەی كردووە كە حكوومەتی توركیا لە رێگای میت و ئەو كۆمیتانەیەوە كە دامەزراون چاودێری قۆناغی چارەسەری دەكات و لە كاتی پێویستدا هەنگاوی پێویست دەنێت.

ئارنج جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە دەست پێكردنی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لە نێو سنوورەكانی توركیادا كۆتایی هاتن بە مەرحەلەی یەكەمی قۆناغی چارەسەرییە و حكوومەت لە رێگای نوێنەرانی میتەوە دەست بە دەست پێكردنی مەرحەلەی دووەم دەكات و تا ئێستایش ئەو ئەنجامانە كە پێشتر دەستنیشان كرابوون هەر هەموویان بە دەست هێنراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار