٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عارف ته‌یفور : چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كانی عێراق هەرێمی فیدراڵییە

سەرچاوە: KDP.info

  

عێراق  - KDP.info  /جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند  ناڕازیی بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ کەسەیاتی و پیاوان ئایینی ‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان‌و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان له‌دژی فیدراڵیه‌ت جێگای سەرسورمانە.

عارف ته‌یفور جێگری سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی  عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: جێبه‌جێكردنی سیستمی فیدراڵیه‌ت كه‌له‌لایه‌ن ده‌ستوره‌وه‌ دانی پێدا نراوه‌‌ و بوار ڕه‌خساندنە بۆ پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان له‌ پێناو دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ نێوان حكوومه‌تی ئیتیحادی حكومه‌ته‌ ناوخۆییه‌كانی پارێزگاكان،

 عارف ته‌یفور ڕاشیگه‌یاند: کە ئه‌و سیستمه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان كه‌ عێراق به‌ ده‌ستیانه‌وه‌ گیرۆده‌ بووه‌ به‌ تایبه‌ت له‌بواری ئه‌منیه‌ت‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له‌ دژایه‌تی هه‌ندێك له‌پیاوانی ئایینی‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌كان‌و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان له‌دژی سیستمی فیدراڵی، كه‌ فیدراڵیه‌ت تێناگه‌ن‌و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاست لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن گوایه‌ به‌مانای دابه‌شكردنی وڵاته‌.

 لەلایەكی دیكەوە حەسەن جیهاد ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆشداریدا لە كاریگەری رۆیشتنی گەنجە شیعەكانی عێراق بۆ سوریا و شەڕكردن بۆ پشتیوانیكردنی حكوومەتی سوریا.

  

هەواڵی پەیوەندیدار