رێكخراوى ئاشتى جیهانى كۆنفرانسی خۆی له هەرێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات

رێكخراوى ئاشتى جیهانى كه رێكخراوێكی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه كۆنفرانسی خۆی له كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
دێڤید میخۆ باڵیۆزى ئاشتى و نوێنه‌رى یه‌كێتى فیدراڵى بۆ ئاشتى جیهانى راگه‌یاند "رێكخراوه‌كه‌یان به نیازه كۆنفرانسی ئاشتى جیهانى له هه‌رێمى كوردستان ساز بكات".
دێڤید میخۆ راشیگه‌یاند "ئامانج له‌و كۆنفرانسه پشتیوانى كردنى جیهانه بۆ گه‌شه‌پێدانى زیاتر به‌ئاشتى و دیمو‌كراتى و بنیادنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى شارستانى له هه‌رێمى كوردستان".
به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌دراوه به واده‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنفرانسه.
ئه‌و قسانه‌ی دێڤید میخۆ، باڵیۆزى ئاشتى و نوێنه‌رى یه‌كێتى فیدراڵى بۆ ئاشتى جیهانى له‌میانه‌ی ئه‌و دیداره‌هات ئه‌نجامیدا له‌گه‌ڵ دكتۆر حسن محمد سووره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان.
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ستایشى كار و چالاكیه‌كانى رێكخراوه‌كه‌ى كرد هاوكات خۆشحاڵى خۆى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى كۆنفرانسی ئاشتى له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.




