٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەخزەر ئیبراهیمی : یەکەمین زانیاری دڵخۆشکارم لە بارەی سوریاوە پێگەیشت

سەرچاوە: KDP.info

سوریا - KDP.info  /ئەخزەر ئیبراهیمی رایگەیاند؛ ریکەوتنی سەرەتایی لە نێوان مۆسکۆ و واشنتۆندا، لە بارەی رەوشی سوریاوە، زانیاریەکی دڵخۆشکارە و دەبێتە یەکەم هەنگاوی گرنگ، لە بوارەدا.

ئەمڕۆ  لە بەییاننامەیەکدا ، ئەخزەر ئیبراهیمی، نوێنەری عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ سوریا راگەیاند: رێکەوتنەکە یەکەمین زانیاری دڵخۆشکارە کە ماوەیەکی زۆرە پێینەگەێشتووە، بەڵام ئەمە تەنها هەنگاوی یەکەمە بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی شەڕی سوریا .

 بەیاننامەکەی ئیبراهیمی دوای ئەو رێکەوتنەی نێوان ئەمریکا و روسیا دێت، کە رۆژی  سێشەممەی رابردوو ئیمزای لەسەر کرا و تێدا هەردوولا رێککەوتن، لەمەو دوا حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا هانبدەن لە ریگای ئاشتی و گفتۆگۆوە کێشەکانیان یەکلایی بکەنەوە و  کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیش لەوباریەوە سازبکرێت .

هەریەکە لە سێرگی لافرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا و هاوتا ئەمەریکیەکەی جۆن کیری، رایانگەیاند: هەردوولا ریککەوتون بەزووترین کات، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە کۆتایی مانگی ئایاردا سازبکرێت.

داواشیان لە حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا کرد ، بەدوات چارەسەری بنەرەتیدا بگەڕێن بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی ئە وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار