محه‌مه‌د خالیدی: یاسای به تاوان ناساندنی به‌عس كۆده‌نگی پێوستە

عێراق - KDP.info / بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگەیاند: کە پێویسته یاسای به تاواناساندنی به‌عس له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت، محه‌مه‌د خالیدی په‌رله‌مانتاری عێراقیه له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: بێجگە لە یاسای به‌تاوانناساندنی به‌عسی بوون و چه‌ند یاسایه‌كی تریش له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه، ناكۆكی له‌سه‌ره، بڕیارده‌ری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند: بۆ ئه‌وه‌ی دەنگی لەسەر بدرێت پێوست دەکات، یاسای به‌تاواناساندنی به‌عس به شێوەیەکی تایبه‌ت بخرێتە کارنامەی پەرلەمانەوە و دواتر پێوستی به كۆده‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هەیە، هاوکات، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خالید عه‌تیه، دووپاتیکردەوە کە فراكسیۆنه‌كه‌ی، له‌بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت، تائه‌و كاته‌ی یاسای به‌تاوانناساندنی به‌عیسی بوون، ده‌خرێته كارنامه‌ی په‌رله‌مانه‌وه .




